یاریزانی لاوی بهڕازیلی نهیمار وهرزی داهاتوو یاری بۆ یانهی بارسیلۆنا دهكات ، ههردوو یانهی بارسیلۆنا و یانهی سانتۆس لهسهر ڕۆیشتنی نهیمار بۆ یانه كهتهلۆنییهكه ڕێككهوتن . له ڕێككهوتنهكهدا هاتووه كه : بڕی ڕۆیشتنی نهیمار بۆ بارسیلۆنا نزیكهی 50 ملیۆن یۆرۆ دهبێت و نهیمار دهتوانێت بۆ 5 وهرز لهگهڵ یانه كهتهلۆنیهكهدا بۆند ئیمزا بكات و موچهی [...]

یاریزانی پێشووی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا (زین الدین زێدان ) لەو بروایەدایە كە گواستنەوەی یاریزانی لاوی بە توانای یانەی تۆتنهامی ئینگلتەرا(گاریس بێل) بۆ ئەو یانەیە كاریگەرییەكی باشی دەبێت. زێدانی فەرەنسی لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند كە گاریس بێل یاریزانێكی بە توانایە هەربۆیە گواستنەوەی بۆ یانەی شاهانە سودێكی باشی دەبێت بۆ ئەو یانەیە چونكە ئەو یاریزانە خاوەن [...]

لە ماوەی رابردوودا دەنگۆی ئەوە بلاوكراوەتەوە كەوا بریار وایە بەرپرسانی یانەی (نیوزئۆلدبۆیز)ـی ی داوا لە ئەستێرەی بە توانای هەلبژاردەی وولاتەكەیان و یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانیا (لیۆنێل میسی) بكەن بۆ ئەوەی بۆ ماوەیەكی كاتی پەیوەندی بە ریزی یانەكەیانەوە بكات بۆ بەشداری كردن لەگەل ئەو یانەیە لە قۆناغی 8ـتەمی خولی یانەكانی ئەمریكای باششور لیبەرتادارۆس. لەمبارەیوە باوكی یاریزانی ئەرجەنتینی [...]

زۆرێک له پێگه ئهلترۆنييهکان ههواڵی چونی نهيماريان بۆ بهرشهلۆنه بڵاو کردهوه بهبڕی 23 مليۆن يۆرۆ بهڵام بهڕێوهبهری کارهکانی ئهو ياريزانه بهڕازيلييه ڕايگهياند تا ئێستا نهيمار بڕياری يهکلاکهرهوهی نهداوه لهو بارهيهوه دوو بۆندی فهڕمی ههريهک لهيانهکانی ڕياڵ مهدريد و بهرشهلۆنهی ئيسپانی پێگهيشتووه، بهڕێوبهری يانهی سانتۆس پێی ڕاگهياندووه بڕيار لهدهستی خۆته دهتوانيت خۆت بڕيار بدهيت، بۆيه لهداهاتوودا [...]

ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا لیۆنێل مێسی بانگهێشت کرا بۆ هەڵبژاردەی ئەڕجەنتینی بۆ بەشداری کردن لە یارییەکانی پاڵاوتن بۆ جامی جیهانی ٢٠١٤.ئەڕجەنتین لە ٧ی مانگی داهاتوو میوانداری هەڵبژاردەی کۆڵۆمبی دەکات ودوای چوار ڕۆژ ڕووبەڕووی ئێکوادۆر دەبێتەوە پاشان لە یارییەکی دۆستانە لە ١٤ی هەمان مانگ یاری لەگەڵ هەڵبژاردەی گواتیمالا دەکات،ئالبیسیلێستێ لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندا دێت و هێشتا [...]

چاڤی هێرناندێز داوا لە تیاگۆ ئالکانتارا دەکات زیاتر ئارام بگرێت و بەردوام بێت لەگەڵ یانە بارسێلۆنا سەرەڕای گرنگی پێدانیەوە لە لایەن یانەی مانچێستەر یونایتد.یاریزانی ٢٢ بەهاری دەیەوێت بە شێوەیەکی سەرەکی یاری بکات و ئەمەش لە بارسا ئەستەمە چونکە ئەستێرەی گەورە لە هێڵی ناوەڕاست یاری دەکەن و هاتنە سەر هێڵی مان یونایتد چانسێکی زێڕینە لەبەردەم [...]

یانهی بهرشلۆنه درێسی نوی بۆ وهرزی 2013-2014 نیمایش کرد . یانهی بهرشلۆنه له لایان کۆمپانیایکی قهتهری سپۆنسهری کرد . بۆ جوونیت جیه له سهر ئهم درێسهی یانهی بهرشلۆنه

لەدوای دەرچوونیان بە دەست بەتاڵی لە سەرجەم خولە ناوخۆیی و ئەوروپییەکان، خەمێکی نوێ هاتە سەر خەرمانی خەمەکانی خۆزێ مۆرینهۆی ڕاهێنەری پورتوگالی و یانەی ڕیال مەدرید و هاونیشتمانیەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆی سوپەر ستار، بە ڕاگرتنیان لە دوو یاری داهاتووی جامی شای ئیسپانی. ئەم بڕیارە ئەمرۆ لەلایەن لیژنەی سزاکانی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیاوە دەرچوو، دوای ئەوەی لە یاری [...]

گۆلچی یانەی لیڤەرپولی (جۆزێپ رێنا ) كاتێ كە لە یانەی بەرشلۆنە یاری دەكرد زۆر بە كەمی توانی لە پێكهاتەی ئەو یانەیەدا یاری بكات هەربۆیە ناچار بوو ریزی ئەو یانەیە جێبێلت و پەیوەندی بە یانەی ڤیاریالەوە بكات بۆ ئەوەی بتوانێت زیاتر تواناكانی خۆی پێش كەش بكات .گۆلچی ناوبرراو ئەو كاتەی كە راهێنەری ئیسپانی (رافا بینیتیز ) [...]

سەرۆكی یانەی ریال مەدریدی ( فلۆرینیتینۆ پرێز) لەم رۆژانە جەژنی 10 سالەی سەرۆكایەتی یانەی شاهانە دەگێرێت هەربۆیە ئامارێك لەسەر ئەو 10 سالەی كە ناوبراو سەرۆكایەتی ئەو یانەیەی كردووە بلاوكراوەتەوە .لەو 10 سالەی رابردوو كەوا ناوبراو سەرۆكایەتی یانەی شاهانەی كردووە بە گشتی بری 860 ملیۆن یۆرۆی خەرج كردووە بۆ كرینی یاریزانانی بە توانا بەلام لەو 10 [...]

لە دوای ئەوەی كە راهێنەری پورتوگالی ( خۆزی مۆرینیۆ ) لە سالی 2010ـەوە پەیوەندی بە ریزی یانەی ریال مەدریدی كرد ئەو راهێنەرە لەو كاتەوە تا ئێستا شێوەی گۆراوە و پیری لێ دیار كەوتووە .راهێنەری ناوبراو لە دوای ئەوەی لە ریزی یانەكانی چێلسی و ئینتەرمیلان ئەو ئەرەی وەرگرت توانی نازناوی باش بۆ ئەو یانانە بەدەست بێنێت [...]

كەنالی (سێری) ئەمرۆ ئاشكرای كرد لە دوای ئەوەی سەرۆكی یانەی ریال مەدریدی وولاتەكەیان بریاریدا كەوا وەرزی داهاتوو راهێنەرێكی نۆی لە شوێنی مۆرینیۆ دیاری بكات هەر لە ئێستاوە دەیانەوێت چەند یاریزانێك بۆ وەرزی داهاتوو بگوازنەوە یانەكەیان .لەمبارەیوە پێش كەش كاری ئەو كەنالە ئاشكرای كرد كەوا سەرۆكی یانەی شاهانە دەستی بە گفتوگۆكردن كردووە لەگەل سەرۆكی یانەی مالاگا [...]

یانەی ریاڵ مەدرید ڕایگەیاند گرێبەستی خۆزێ مۆرینهۆی ڕاهێنەری یانەکە بەپێی ڕەزامەندی هەردوولا هەڵوەشێنراوەتەوە. ماوەیەک بوو دەنگۆی ڕۆیشتنی مۆرینهۆ لە ئارادابوو کە ئەگەری ئەوە بەهیزە بگەڕێتەوە یانەی چێڵسی تاوەکو ئەمشەو لە پرێس کۆنفرانسێکدا فلۆرەنتینۆ پیرێزی سەرۆکی یانەکە هەواڵەکەی ڕاگەیاند. پێرێز وتی “ئێستا کاتێکی گونجاوە کۆتایی پێبهێنین، بۆردی یانەکە هیوای سەرکەوتن بۆ مۆرینهۆ دەخوازێت کەلەسەر دەستی ئەو [...]

لە دوای بلاوبونەوەی ئەو دەنگۆیەی كەوا بەرپرسانی هەردوو یانەی سانتۆسی ی و بەرشلۆنەی ئیسپانیا گەیشتونەتە رێكەوتن سەبارەت بە گواستنەوەی یاریزانە بە توانای یانەی سانتۆس بۆ ریزی یانەی بەرشلۆنە جێگری سەرۆكی یانەی بەرازیلی (ئۆدیلۆ رۆدریگۆس) لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا ئەو هەوالەی رەتكردەوە و ووتی : تا ئێستا ئێمە لەگەل یانەی بەرشلۆنە نەگەیشتوینەتە هیچ رێكەوتنێك بەلام تا ئێستا [...]

ئەمرۆ لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا راهێنەری یانەی ی فەرەنسا (كلاودیۆ رانیەری) لە دوای ئەوەی كە توانی جارێكی تر یانەكەی بگەرێنێتەوە خولی پلە یەكی فەرەنسا سەبارەت بە دەنگۆی ئەوەی كەوا بریارە بەرپرسانی یانەكەی دەیانەوێت گرێبەست لەگەل هێرشبەری بە توانای یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانیا (رادامیل فالكائۆ) مۆر بكەن ووتی :بە بروای من هیچ راهێنەرێك نیە كەوا ئارەزووی ئەوەی [...]

لە ماوەی رابردوو دەنگۆی ئەوە بلاوبۆتەوە كەوا بریار وایە راهێنەری ئیتالی یانەی پاریس سان جێرمانی (كارلۆئانجلۆتی ) لە هاوینی ئەمسال ریزی یانەكەی جێدێلێت و لە وەرزی داهاتووش دەیەوێت ئەركی راهێنەرایەتی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بگرێتە دەست .هەروەها ئەمرۆ لە وولاتی ئیتالیاش ئەو دەنگۆیە بلاوبۆتەوە كەوا بریارە وەرزی داهاتوو ئانجلۆتی راهێنەرایەتی یانەی شاهانە بگرێتە ئەستۆ .لەمبارەیەوە [...]

ئێوارەی ئەمرۆ رۆژنامەی ئاسی وەرزشی وولاتی ئاشكرای كرد كە پێدەچێت دوای یاری نێوان هەردوو یانەی ریال مەدرید و ئۆساسۆنا لە خولی لالیگای ئیسپانیا راهێنەری یانەی شاهانە (مۆرینیۆ) ریزی یانەكەی جێبێلێت .سەرچاوەیەكی نزیك لە یانەی ریال مەدرید بە رۆژنامەی ئاسی راگەیاند كە بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید چاوەرێ ئەوەن كە لە دوای یاری یانەكەیان بەرامبەر یانەی ئۆساسۆنا [...]

یاریزانی بە توانای یانەی ریال مەدریدی (كریستیانۆ رۆنالدۆ ) لە ئێستادا چاوەرێ ئەوە دەكات بۆ ئەوەی بزانێت ئایا یەكێتی تۆپی پێ ئیپانیا چ بریارێك دەردەكات سەبارەت بە ئەو كارتە سوورەی كە وەریگرت بەرامبەر یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید لە یاری كۆتایی شای ئیسپانیا . پێدەچێت بەهۆی ئەو رەفتارە ناشرینەی كە رۆنالدۆ بەرامبەر یاریزانی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید ئەنجامی [...]

ڕاهێنەری یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید دیێگۆ سیمیۆنی، زۆر دڵخۆشە بە بەدەست هێنانی نازناوی کۆپا دێل ڕێی لە دوای سەرکەوتنیان بەسەر یانەی ڕیال مەدرید بە ئەنجامی ٢-١.ڕۆخیبلانکۆس بە گۆڵەکەی بەرگریکار میراندا، توانی وا لە مەدرید بکات بە بێ نازناو کۆتایی بە وەرزەکەی بهێنێت و لە لایەکی تریشەوە کۆتایی بەو ساڵانە هێنا کە مەدرید تیادا باڵا دەست [...]

بەرگریکاری یانەی ڕیال مەدرید سێرجیۆ ڕامۆس، پێی وایە یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید شایەنی بردنەوە بوون ئەمەش لە دوای سەرکەوتنیان بەسەر یانەکەی لە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بە ئەنجامی ٢-١.هەرچەندە لە ١٩ یاری ڕابردوودا مەدرید باڵا دەست بووە و هەرگیز نەدۆڕاوە، کەچی دوێنێ شەو کوڕەکانی دیێگۆ سیمیۆنی توانیان وا لە مەدرید بکەن بێ نازناو کۆتایی بەم [...]

یاریزانی ناوەراستی یانەی چێلسی (فرانك لامپارد) كە هەمیشە راهێنەری پورتوگالی (خۆزی مۆرینیۆ )بە باشترین راهێنەر لە ژیانی خۆی ناودەبات سەبارەت بە گەرانەوەی ئەو راهێنەرە بۆ ریزی یانەكەی ووتی : بە بروای من ئەگەر بێتو ئەو راهێنەرە جارێكی تر بگەرێتەوە ریزی یانەكەمان ئەوا دەتوانین لەگەلیدا نازناوی زۆر بەدەست بێنین هەرچەندە تاكو ئێستا ئەو هەوالە پشت راست [...]

لە دوای ئەوەی كە لە شەوی رابردوو یانەی ریال مەدرید لەناو یاریگای خۆیاندا میوانداری یانەی ئەتلەتیكۆمەدریدیان كرد لە یاری كۆتایی خولی شای یانەی شاهانە بە ئەنجامی 2-1 تووشی شكست هات و لەو یارییەدا لە گێمی دووەمدا مۆرینیۆ كرایە دەرەوە لە یاریگا و لە خولەكی 115 كریستیانۆ رۆنالدۆ بە كارتی سوور كرایە دەرەوە .لە كۆتایی یارییەكەشدا [...]

لە دوای ئەوەی كە یانەكەی لە یاری شەوی رابردوو بەرامبەر یانەی ریال مەدرید لە یاری كۆتایی خولی شای توانی سەركەوتن بەدەست بێنت و نازناوی ئەو خولە بەدەست بێنن هێرشبەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید (رادامیل فالكائۆ ) لە دوای یارییەكە و لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بەو یارییە ووتی : لە راستیدا ئێمە بۆ سەركەوتن لەو یارییەدا خۆمان [...]

لە دوای شسكتی یانەكەی لە شەوی رابردوو بەرامبەر یانەی ئەتلەتیكۆ ەدرید لە یاری كۆتایی شای راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا (خۆزی مۆرینیۆ )لە دوای كۆتایی یارییەكەو لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند كەوا ناخۆشترین وەرز بۆ بۆ من و لە ئێستادا شكستم خواردووە .هەروەها راهێنەری یانەی شاهانە سەبارەت بە وەرزی دهاتو ووتی : لە ئێستا گرێبەستم ماوە [...]

لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیئۆ هەردوو یانەی ریال مەدرید و ئەتلەتیكۆ مەدریدی شاری مەدرید لە یاری كۆتایی شای ئیسپانیا بە ئامادەبوونی نزیكەی 90 هەزار هاندەر رووبەرووی یەكتر بونەوە و لە ئەنجامدا یانەی دووەمی مەدرید توانی سەركەوتن بەدەست بێنێت بە ئەنجامی 2-1 و بۆ جاری دەیەم لە مێژووی خۆیدا نازناوی خولی شای ئیسپانیا بەدەست بێنێت .سەرەتای یارییەكە [...]

یانهی پاریس ساینت جێرمان خۆی ئاماده دهکات بۆ پێش کهش کردنی بۆندێکی گهوره بۆ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ له هاوینی داهاتوودا ڕۆژنامهی (ل’ئیکیوپی) فهڕهنسی بڵاوی کردهوه که “ناسڕ ئهل خهلیفی” سهرۆکی یانهی پاریس ساینت جێرمان ئامادهیه ۱۸ ملیۆن یۆرۆ ساڵانه بدات به ئهستێره پرتوگالیهکه و ۱۰۰ میلۆن یۆرۆ’ش بدات به فلۆرێنتینۆ پیرێز بۆ گواستنهوهی ئهستێرهکه ههروهها له [...]

خۆسێ مۆرینهۆ ڕاهێنهری یانهی ڕیاڵ مهدرید پێکهاتهی بانگهێشتکراوی یانهکهی ڕاگهیاند بۆ یاری کۆتای جامی شای ئیسپانیا و له پێکهاتهکهدا “پیپی” دهبینرێت که بۆ ماوهی ۲ یاری بوو مۆرینهۆ دوری خستبۆوه بههۆی لێدوانهکهی دژی مۆرینهۆ و پاڵپشتی له کاپتنی یانهکهی گۆڵپارێزان : کاسیاس ، دیێگۆ لۆپێز ، ئادان ، خێسوس بهرگریکاران : ڕامۆس ، پیپی ، [...]

مهسعود ئۆزێل یاریزانی ڕیاڵ مهدرید ئهمڕۆ سێشهمه گهڕایهوه ڕاهێنانهکانی یانهکهی و ئاماده دهبێت بۆ یاری کۆتای جامی شای ئیسپانی که ڕۆژی ههینی لهناو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ڕوبهڕوی ئهتلهتیکۆ مهدریدی هاوشاری دهبێتهوه ئۆزێل له یاری بهرامبهر مهلهگه توشی پێکان هات و له یاری ئهم ههفتهیه بهرامبهر ئیسپانیۆل دورکهوتهوه بهڵام دوای ٦ ڕۆژ له پێکانهکهی دووباره گهڕایهوه [...]