ئه‌مریکائه‌وروپا

ڕیزبەندی گۆڵكارانی مێژووی هەڵبژاردەكان

یاریگا-

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی پێگەی خۆی لە ڕیزبەندی باشترین گۆڵكارانی مێژووی هەلبژاردەكان قایمتر كرد دوای تۆماركردنی دوو گۆڵ بەرامبەر سویسرا.

هەردوو هەڵبژاردەی پورتوگال و سویسرا لە یاریەكانی نەیشن لیگ ڕووبەڕووی یەك بوونەوە و یاریەكەش بە بردنەوەی پورتوگال بە چوار گۆڵی بێ وەڵام كۆتایی هات.

هەروەها لە یاریەكی دۆستانەدا هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ڕووبەڕووی ئیستۆنیا بوویەوە و یاریەكەش بە پێنج گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی تانگۆ كۆتایی هات كە سەرجەمیان لیۆنێل میسی تۆماریكرد.

بەپێی تۆڕی سكواكا كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە 117 گۆڵ لە پێشەنگی گۆڵكاران دێت و لیۆنێل میسیش لە پلەی چوارەم.

ڕیزبەندی گۆڵكارانی مێژووی هەلبژاردەكان:

  • كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ 117 گۆڵ
  • عەلی دائی 109 گۆڵ
  • موختار زاهیری 89 گۆڵ
  • لیۆنێل میسی 86 گۆڵ
  • پۆشكاش 84 گۆڵ

 

بابەتی زیاتر

Back to top button