ئیسپانیاگرنگترین

گاڤی ریکۆردێکی مێژوویی ئیسپانیای شکاند

یاریگا-ئەمڕۆ پابلۆ گاڤیرای یاریزانی بارسێلۆنا ناسراو بە گاڤی، بووە لاوترین یاریزان لە مێژوودا کە گۆڵ بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا تۆماربکات.

ئەمڕۆ گاڤی لە پێکهاتەی سەرەکی وڵاتەکەی بوو بەرامبەر چیک، لە کۆتا چرکەی نیوەی یەکەمدا گۆڵی بەرامبەر ئیسپانیای تۆمارکرد لەو یارییەی ٢-٢ کۆتایی هات، ئەمەش هاوکات یەکەم گۆڵی ئەو یاریزانە بۆ وڵاتەکەی و بووە لاوترین یاریزان کە بتوانێت گۆڵیان بۆ تۆماربکات.

گاڤی لە تەمەنی ١٧ ساڵی و ٣٠٤ رۆژ ئەو کارەی ئەنجامدا, بەوەش ژمارە پێوانەییەکەی ئانسو فاتی هاوتیمی شکاند  کە لە تەمەنی ١٧ ساڵی و ٣١١ رۆژ گۆڵی تۆمارکردبوو.

بەر لەو دوو لاوەی بارسا، ماوەی ٩٥ ساڵ بوو ئەو ریکۆردە نەشکێندرابوو. پێشتر بەناوی ئێرازکوین بوو کە لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا لە ١٩٢٥ گۆڵی بۆ ئیسپانیا تۆمارکردبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button