ئیتاڵیا

کولوڤێسکی: زۆر لە ئالێگری فێربووم

یاریگا-دییان کولوڤێسکی هێرشبەری یوڤێنتۆس دەڵێت خۆشحاڵە لەگەڵ ئالێگری راهێنەری گەڕاوە و زۆری لێوە فێردەبێت.

هاوینی ئەمساڵ، ئەندریە پیرلۆ لە راهێنەرایەتی بیانکۆنێری دوورخرایەوە و جارێکیتر ئالێگری گەڕێندرایەوە یانەکە. کولوڤێسکی سەبارەت بە راهێنەرە بە ئەزموونەکە وتی “هەموو رۆژێک فێری شتێکی تازەدەبم لەگەڵ ئالێگری، بە تایبەت لە رووی چۆنیەتی بەرگریکردن، ئەو زۆرم فێردەکات، ساڵی رابردوو بەو شێوەیە نەڕۆیشت کە دەمانخواست بەڵام بۆ ئەمساڵ چاومان لە بردنەوەی خولی پاڵەوانەکانە”.

یاریزانە سویدییەکە لە لیستی گۆڵکارانی یانەکەدابوو لە یاری بەرامبەر مۆنزا کاتێک جامی بێرلسکۆنی دۆستانەیان بردەوە ٢-١.

بابەتی زیاتر

Back to top button