ئه‌وروپائیتاڵیا

تۆتی بریاریداوە رۆما جێبێڵێت

یاریگا
فرانچێسکۆ تۆتی، دوای وازهێنانی لە یاریکردن وەک دەستەی کارگێری لە ریزەکانی یانەی رۆما بەردەوام بوو، بەڵام ئەویش بریاریداوە یانەکەی جێبێڵێت.

گازێتادێلۆ سپۆرت زانیاری دەستکەوتووە ئەفسانەکەی گورگەکان لە پۆستەکەی رازی نیە، چونکە قسەکانی زۆر گرنگی پێنادرێت لەلایەن پالۆتای خاوەنی ئەمریکی یانەکەی، هەربۆیە بریاریداوە بە یەکجاری ریزەکانی یانەکەی پایتەخت جێبێڵێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە نوێ نەکردنەوەی گرێبەستی دانیێلی دێ رۆسی، یەکێکی دیکەیە لەو هۆکارانەی کە تۆتی بریاری لەسەر داوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button