ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

سەرۆکی بارسێلۆنا پەیامێکی بۆ میسی ناردووە

یاریگا
جۆزێپ ماریا بارتیمیۆ، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا رایگەیاندووە ئامادەنین دەستبەرداری لیۆنێل میسی گۆڵکاری مێژوویی یانەکەیان بن و هەر یانەیەکیش هەوڵی گواستنەوەی بدات، پێویستە 700 ملیۆن یۆرۆ بدات.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی زانیاریی دەستکەوتووە کە سەرۆکی بارسا پەیامێکی بۆ گۆڵکاری مێژوویی یانەکەی ناردووە و رایگەیاندووە ئامادەنین بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری بن و ئەگەر ناچاریش بن ئەم کارە بکەن، ئەو کات کەمتر لە 700 ملیۆن یۆرۆ کەمتر وەکو مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی ئامادەنین دەستبەرداری بن، بۆیە پێشبینی دەکرێت کە ئەو یاریزانە وەرزی داهاتووش لە یانەکەی بمێنێتەوە.

ئەو سەرچاوەیە بڵاویشی کردووە کارگێری بارسێلۆنا هەموو هەوڵێک دەدات بۆ هێشتنەوەی میسی و نایانەوێت ئەو یاریزانە یانەکەیان جێبێڵێت و ئامادەش نین گفتوگۆ لەگەڵ هیچ یانەیەک بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button