لەدەركەوتنی لە یاری ژمارە 100 لەگەل یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی فێرناندۆ تۆرێسی ئیسپانیو هێرشبەری ئەو یانەیە توانی گۆڵی ژمارە 61 تۆمار بكات، ئەمەش وای كرد راهێنەری یانەكە رافایل بینیتێزی هاونیشتمانی ئاماژەی پێبكات، تۆرێس لەتایمی دووەمی یاری نێوان یانەكەییو یانەی ویگان لەخولی ئینگلیزی بەشداری كردو توانی گۆڵی سەركەوتن بۆ لیڤەرپول تۆمار بكاتو یارمەتی یانەكەی دا بۆ ئەوەی چوارەمین بردنەوە لەكۆی 16 یاری وەرزی ئەمساڵ بەدەست بهێنێت، لەم بارەیەوە بینیتێزی راهێنەر پاش كۆتایی هاتنی یاریەكە دەربارەی تۆرێس وتی” بەبروای من ئەوە دەستكەوتێكی جوانە بۆ خۆی، هەروەها منیش پشووم وەرگرت، چونكە لەیاری ئارسیناڵ بەهۆی شكستمانەوە زۆر ماندوو بوم، وتیشم ئەگەر وەك یاریزانی یەدەك یاری بكات ئەوا باشترە بۆخۆی، ماوەی مانگێكە راهێنانی لەگەل تیپەكە ئەنجام نەداوە، منیش دەمەوێت پارێزگاری لێ بكەم، لەبەر ئەوە لەسەرەتای یاریەكەوە بەشداریم پێ نەكرد بەرامبەر ویگان، رەنگە بەرامبەر پۆرت سمۆس بەشێوەی بنەرەتی یاری بكاات.












