یاریزانی به‌ڕازیلی و یانه‌ی ئۆلۆمپیك لیۆن ـی فه‌ڕه‌نسی میكائێل باستۆس له لایه‌ن چه‌ندین یانه‌وه چاودێری كراوه ئه‌مه‌ش دوای پێشكه‌ش كردنی ئاستی زۆر به‌رز له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی له‌م وه‌رزه له خوولی فه‌ڕه‌نسی و خوولی شامپیۆنزلیگ،،به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی یاریزان باستۆس به‌ڕێز دورۆ ئیڤانیسیڤێچ له لێدوانێكیدا له‌گه‌ڵ پێگه‌ی CalcioMercato.itـی ئیتاڵیدا ووتی،،،”به‌ڵی میكائێل له لایه‌ن چه‌ندین یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌وروپاوه چاودێری كراوه وه هه‌روه‌ها چه‌ند یانه‌یه‌كی ئیتاڵیشی تێدایه،به‌هه‌ر حاڵ شتێكی مه‌حاڵه له ماوه‌ی گواستنه‌وه‌كانی زستانه‌ی یانه‌ی لیۆن جێبهێڵێت چونكه ته‌نها له هاوینی ڕابردوو گه‌یشتۆته ئێره وه زۆر دڵخۆشه له لیۆن وه هێشتا خوولی شامپینۆزلیگی له پێشه وه ده‌یه‌وێت ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكات بۆ بانگێشت كردنی بۆ ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیلی بۆ جامی جیهانی 2010 هه‌رچه‌نده ئێستا كاتی ئه‌وه نیه بۆ بیر كردنه‌وه له‌م جۆره شتانه به‌ڵام هه‌موو شتێك ڕه‌نگه له دوای جامی جیهانی ڕووبدات”،،،یانه‌كانی میلان و یۆڤانتۆس له ئیتاڵیا گرنگییه‌كی زۆریان به باستۆس داوه به‌ڵام یاریزان باستۆس له هاوینی ڕابردوو چووه ڕیزی یانه‌ی لیۆناس وه بۆندێكی تا یۆنیۆـی ستاڵی 2013 مۆر كردووه.













