دوای سه‌ركه‌وتنی یانه‌كه‌ی به‌سه‌ر یانه‌ی مانشسته‌ر سیتی به ئه‌نجامی سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر ڕاهێنه‌ری یانه‌ی تۆتنهام هۆتسپێر هاری ڕێدناپ له لێدوانێكیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی TheSunـی به‌ریتانیدا ووتی،،،”هیچ شتێك مه‌حاڵ نیه ئه‌م ساڵه وه پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه ڕكابه‌رییه‌كه‌ی له نێوان مانشسته‌ر یونایتد و چێڵسی ده‌بێت به‌ڵام له دوای ئه‌وان من هه‌وڵ ده‌ده‌م پله‌ی سێیه‌م به‌ده‌ست بهێنم كارێكی ئاسان نیه به‌ڵام ئه‌نجامی دوێنێ وای لێ كردین كه‌وا متمامه‌نه‌مان به‌خۆمان زیاتر بێت،سه‌یری ئه‌نجامی ئه‌ڕسینال و بێرنلی بكه كه یه‌كسان بوون،هه‌موو چاودێران پێیان وابوو كه‌وا ئه‌ڕسینال له‌و یارییه سه‌رده‌كه‌وێت دوای سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر لیڤه‌رپوول!!،،،پێویسته به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر ئه‌م ئاسته وه ئه‌نجامی باشتر به ده‌ست بهێنین،ئێمه یاریزانی زۆر ئاست به‌رزمان هه‌یه له‌وانه ئارۆن لێنۆن كه تۆپی ده‌كه‌وێته لای پێشبینی هه‌موو شتێكی لێ ده‌كرێت وه له یاری ڕابردوو ئاستێكی باشی پێشكه‌ش نه‌كرد كه‌چی له یاری به‌رامبه‌ر مانشسته‌ر سیتی ئاستێكی زۆر به‌رزی پێشكه‌ش كرد وه ته‌نها كاری ئێمه گه‌یاندنی تۆپه بۆ ئه‌و وه هه‌روه‌ها نیكۆ كرانچیار زۆر باش یاری كرد وه له‌وه‌ته‌ی گه‌یشتنی بۆ ئێره ئاستێكی جێگیری هه‌یه”.













