جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی ئه‌سی میلان و به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌نفیزی ئه‌دریانۆ گالیانی ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه كه‌وا یانه‌ی میلان هیچ یاریزانێكی تر ناكرێت و نافرۆشێت له ماوه‌ی گواستنه‌وه‌كانی زستانه له یه‌ناییر/كانوونی دووه‌می داهاتوو ته‌نها بۆند له‌گه‌ڵ هه‌ردوو یاریزان دێڤد بێكهام و ستیڤان ئادیا مۆر ده‌كات،،،یانه‌ی میلان ئه‌مڕۆ پێشانگایه‌كی كرده‌وه به هۆی تێپه‌ڕ بوونی 110 ساڵ له دامه‌زراندنی یانه‌ی میلان وه گالیانی له‌وێ لێدوانێكی له‌گه‌ڵ SkySport24ـی ئیتاڵی ئه‌نجام دا و ووتی،،،”هیچ بۆندێك له یه‌ناییر مۆر ناكه‌ین جگه له بێكهام و ئادیا نه‌بێت”،،،ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج ڕاكێشان بێت یانه‌ی میلان له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو ناوی به‌سترایه‌وه به چه‌ندین یاریزان له‌وانه یاریزانی یانه‌ی لازیۆ گۆران پاندێڤ و یاریزانی یانه‌ی ئودینێزی ئه‌نتۆنیۆ دی ناتالی به‌ڵام وا دیاره كه‌وا ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌سی میلان لیۆناردۆ ڕازیه به یاریزانانی ئێستا وه هیچ یاریزانێكی تری ناوێت تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه.













