ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌نته‌رناسیۆنالێ ئیتاڵی خۆزێ مۆرینیۆ خۆشحاڵی خۆی دیار خست به سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی لیڤۆرنۆ له میانه‌ی یارییه‌كانی جامی ئیتاڵیا وه ئه‌وه‌شی دووپات كرده‌وه كه‌وا یانه‌كه‌ی شایه‌نی بردنه‌وه بوو،،،یانه‌ی ئه‌نته‌رناسیۆنالێ به تاكه گۆڵی یاریزان فیلسی سنایدێر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا له قۆناغی 16ـی جامی ئیتاڵیا كه له‌سه‌ر یاریگای جۆزێپی میاتزا ئه‌نجام درا وه له لێدوانێكیدا له‌گه‌ڵ پێگه‌ی فه‌رمی یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان مۆرینیۆ ووتی،،،”پێم وایه كه‌وا شایه‌نی بردنه‌وه بووین وه ئاستێكی زۆر به‌رزمان پێشكه‌ش كرد و كۆنترۆلی یاریگامان كردبوو وه چه‌ندین هه‌لی ئاسانمان بۆ ڕێككه‌وت به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بووین له تۆمار كردنی گۆڵ،من دڵخۆشم به هۆی ڕوو نه‌دانی هیچ پێكان بۆ یاریزانان وه ئێستا ده‌توانین بیر له یاری قۆناغی 8 بكه‌ینه‌وه كه به‌رامبه‌ر یانه‌ی ناپۆلی یان یۆڤانتۆس ـه”.













