پێناچێت لیۆنێل میسی ڕۆژی چوارشه‌مه به‌هۆی پێکان به‌شداری له یاری پێش کۆتایی جامی جیهانی یانه‌کان بکات
یانه‌ی به‌رشلۆنه کاتژمێر ٧ ی ئێواره‌ی شه‌وی چوارشه‌مه ڕوبه‌ڕووی پاڵه‌وانی کۆنکاکاف یانه‌ی ئه‌تله‌نتیک ده‌بێته‌وه به‌ڵام ئه‌ستێره‌ی یانه‌که لیۆ میسی به‌هۆی ئه‌و پێکانه‌ی له یاری به‌رشلۆنه دژی دینامۆکیێڤڤ له خولی /جامپیۆنز لیگ توشی ئه‌ژنۆی هات زه‌حمه‌ته به‌شداری له یاریه‌که بکات ، میسی ئه‌مڕۆ نه‌یتوانی ئاماده‌ی ڕاهێنانه‌کان ببێت و له هۆتێل مایه‌وه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست و گه‌ر سبه‌ینێش به‌هه‌مان شێوه ئاماده‌نه‌بێت ئه‌وا یاریزانه‌که له پێکهاته‌ی یانه‌که دوورده‌خرێته‌وه ، کارلۆس پۆیۆل بۆ ڕۆژنامه‌نووسان سه‌باره‌ت به میسی وتی : ئه‌و باشتره به‌ڵام ده‌بێت ته‌واو چاک ببێته‌وه نازانین به‌شدار ده‌بێت یان نا . هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به یاریه‌که‌ش وتی : ئێمه پێشتر مێژوومان تۆمارکردووه به‌ڵام دووباره ده‌مانه‌وێت به‌ده‌ستی بهێنینه‌وه هه‌ربۆیه‌ش ئێمه لێره‌ین













15/12/2009
#1
hiwa darm zo chak betatwa barasti zor batwanaea lagal rezm bo yariga