یانه‌ی بانفیڵد بۆ یه‌که‌مجار له مێژووی خۆیدا توانی ببێته پاڵه‌وانی خولی ئه‌رژه‌نتینی سه‌ره‌ڕای دۆڕانی له‌م هه‌فه‌ته‌یه به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر به یانه‌ی بۆکا جۆنیۆرز .. یانه‌که له کۆی ١٩ یاری ته‌نها ٢ یاری دۆڕاند و توانی ٤١ خاڵ کۆبکاته‌وه به جیاوازی دوو خاڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی نیو ئۆڵد بۆیز که له پله‌ی دووه‌مدابوو دوای تێپه‌ڕبوونی ١١٤ ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی جامه‌که‌یان به‌رز کرده‌وه .. هه‌روه‌ها یاریزانی یانه‌ی بانفیڵد سیلڤا به ١٤ گۆڵ نازناوی گۆڵکاری خوله‌که‌ی به‌ده‌ستهێنا .. له دواین هه‌فته‌ی خوله‌که یاریزانی یانه‌ی کۆڵۆن جێرمان ڕیڤارۆلا بۆ ٤ یاری ڕاگیرا دوای ئه‌وه‌ی به ئه‌نقه‌ست تۆپه‌که‌ی گرته ناوبژیوان و پاشانیش هێڕشی کرده سه‌ر که یانه‌ی کۆڵۆن به ٣٤ خال له پله‌ی سێیه‌م هات












