ڕایان گیگز ئه‌ستێره‌ی مێژووی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد خه‌ڵاتی که‌سایه‌تی وه‌رزشی ساڵی ٢٠٠٩ ی له‌لایه‌ن به‌شی وه‌رزشی BBC یه‌وه پێبه‌خشرا ( بۆ گشت یاریه وه‌رزشیه‌کان)
ئه‌م خه‌ڵاته ساڵانه له‌لایه‌ن تیڤی BBC ده‌درێت به باشترین که‌سایه‌تی وه‌رزشی ساڵ که بۆ ٢٠٠٩ گیگز پله‌ی یه‌که‌می به‌ده‌ست هێنا و پله‌ی دووه‌م و سێیه‌میش بووه به‌شی جێنسن به‌تن و جێسیکا ئینێس . گیگز له لێدوانێکدا ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه که تووشی شۆکهاتووه به خه‌ڵآته‌که و وتی : شۆکێکی گه‌وره‌یه ، من به‌شی خۆم چانسم هه‌بووه له بردنه‌وه‌ی نازناوه‌کان له کاروانی وه‌رزشیم به یاریکردن بۆ باشترین ڕاهێنه‌ر که هه‌تا ئێستا هه‌بووه و بۆ باشترین یانه ، به‌ڵام ئه‌مه شتێکی گه‌وره‌یه بۆ من چونکه من هه‌مووکات سه‌یری پرۆگرامه‌کانی ئه‌م تیڤیه ده‌که‌م بۆ بینینی ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌م نازناوه‌یان بردۆته‌وه ، ئێستا له هه‌مووکات زیاتر کاتی خۆش به‌سه‌ر ده‌به‌م له تۆپی پێ دا و هه‌ست به گه‌شانه‌وه‌یه‌کی تر ده‌که‌م له یاریکردن .. هه‌روه‌ها فابیۆ کاپیلۆ به باشترین ڕاهێنه‌ری ساڵ هه‌ڵبژێردرا .. شایه‌نی باسه جگه له گیگز پێشتر یاریزانان مارک کاڤێندیش ، تۆم دالێی ، داڤید هه‌ین ، فلیبس ئایدۆن ، ئاندی مۆرای ، ئه‌نددرو ستارتۆس ، بێث تویتڵ ئه‌م نازناوه‌یان به‌ده‌ستهێناوه .













