ئامدهکردنی مامهیاره ئهحمهد
لە ئینگلیزییەوە: بارزان سپۆرت
ئێستا مێسی بە خۆشترین كاتەكانی ژیانیدا ڕادەبوورێت، ئەو هەفتەی گوزەركراو خەڵاتی تۆپی زێڕینی پێ بەخشرا، ئێستایش بەربژارە بۆ پێبەخشرانی ناسناوی باشترین یاریسازی جیهان، كە فیفا لە ڕێگەی دەنگدانی وەرزشوان و ڕاهێنەرانی جیهانەوە دیاریی دەكات. بەو بۆنەیەوە سایتی (fifa.com) دیمایەكی لە تەك ئەو یاریزانەدا سازاندووە، بارزان سپۆرتیش بەرگی كوردی خستووەتە بەر بەشێكی دیمانەكەی…
fifa.com*: دوای ڕاكێشانی تیروپشكی مۆندیال، بڕوات وایە ئەرژەنتین ئامادەیە بۆ دەستخستنی ناسناوەكە؟
- مێسی: پێویستە بە لەسەرخۆییەوە مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەكاندا بكەین و هەنگاو بە هەنگاو بچینە پێشەوە، لەسەرمانە بۆ هەر یارییەك وردبوونەوەی خۆمان هەبێت، ئەگەر گەییشتینە دوورترین خاڵ، ئەو كات پێویستە لە هەموو یارییەكاندا ببینەوە و بیر لە پاڵەوانیەتی و ناسناوەكان بكەینەوە.
fifa.com*: ئەرژەنتین بە ئەستەم بۆ كۆتاییەكانی مۆندیال سەركەوت، ئەو بارودۆخەی لە نێو تیپەكەدایە چۆن شی دەكەیتەوە؟
*مێسی: دوای ئەوەی لە پاڵاوتنەكاندا خۆمان دەرباز كرد، ئێستا لە نێو قۆناغێكی نوێداین، قۆناغی گۆڕانكاریكردن لە شێوازی یاریكردن و تەكینكمان دەست پێ كردووە، كاتیشمان لە پێشە بۆ مۆندیال و لەو ماوەیەدا بە جیددییەوە كار دەكەین و بە گوێرەی پێویست پەرە بە توانامان دەدەین، پێم وایە لە داهاتوودا گۆڕانكارییەكی گەورەمان بەسەردا دێت.
fifa.com*: لەم دواییەدا بەرەوڕِووی ئیسپانیای یەكەمی جیهان بوونەوە، چی پەندێكتان لەو یارییە وەرگرت؟
- مێسی: یارییەكە زۆر خۆش بوو، ئەوان لە نیوەی یەكەمدا لە ئێمەیان بردەوە، دەنا لە نیوەی دووەمدا ئێمە باشتر بووین و هەلی زۆریشمان بۆ هاتە پێش، ئەو یارییە بۆ هەردوو تیپ تاقیكردنەوەیەكی باش بوو، ئیسپانیا بەرشلۆنەئاسا یاری دەكات، ئەوان لە هەموو هێڵەكاندا یاریزانی ئاستباڵایان هەیە.
* fifa.com: وای دەبینیت كە ئیسپانیا بەربژارێكی بەهێزی ناسناوەكە بێت؟
- مێسی: بە ڕای خۆم، پێم وایە ئێستا ئیسپانیا باشترین هەڵبژاردەی تۆپی پێی هەیە، یاریزانەكانیان بڕوایەكی زۆریان بە خۆیان هەیە، ئەوەیش خاڵێكی گرینگە بۆ هەر تیپێك كە بەو گیانەوە بچێتە پاڵەوانیەتییەكی گەورەوە.
* fifa.com: تۆ لە جامی جیهانی پێشووی یانەكاندا لە 2006 پێكانت هەبوو، چی لە بارەی هیی 2009ـەوە دەڵێیت؟
- مێسی: جامی جیهانیی یانەكان وەكوو دەستكەوتێكی نێودەوڵەتی بۆ ئێمە زۆر گرینگە، جگە لە یانەی (ئیستۆدیانس)ـی ئەرژەنتینی كە تیپێكی زۆر باشە و یاریزانی زۆر باشی هەیە، هیچ زانیارییەكیشم لەسەر تیپە بەشداربووەكانی بەرانبەرمان نییە، بەڵام ڕاهێنەر لەو ڕووەوە ڕێنوێنیمان دەكات. ئێمە دەمانەوێت ئەو نازناوە بكەینە دوادەستكەوتی ساڵی 2009، بردنەوەی جامەكەیش دەبێتە هۆی بەردەوامیی ئاستباشیمان و ئەگەریش لە بەرشە ئەنجامەكانمان باش بێت، ئەوە وا دەكات بە ورەیەكی بەرزەوە بچمە نێو جامی جیهانی 2010ـەوە.
fifa.com *: ئەی هیچ لە بارەی وڵاتی ئیماراتەوە دەزانیت، كە پاڵەوانیەتییەكەی تێدا ڕێك دەخرێت؟
- مێسی: نەخێر، بۆیەیش ئەم خولە جێی بایەخی منە، شوێنی تازە دەبینم، ئەمەیش یەكەم جارە مۆندیالی یانەكان دوای چەند ساڵێك ئەنجامدانی لە نێو خاكی ژاپۆندا دەچێتە شوێنێكی دیكە، ئەگەریش نازناوەكە ببەینەوە، دەبینە یەكەم یانە كە لە شوێنی تازە بەو دەستكەوتە شاد دەبین. بەڵام كاتەكە كەمە و ناتوانین لەو ماوەیەدا شارەزایی لەسەر وڵاتەكە وەربگرین، ئاسایی دەبێتە لە هۆتێلەوە بچینە یاریگە و لە یاریگەوە بچینە هۆتێل.
* fifa.com:پێت وایە ئەو تیپەی ئێستا بەرشلۆنە یاری پێ دەكات، باشترین تیپە لە مێژووی ئەو یانەیەدا؟
- مێسی: نازانم، بەڵام ئەوە شانازییە بۆ من كە لەو یانەیەدا یاری دەكەم و ئەو نازناوانەم بە دەست هێناوە، تیپەكە یاریزانی زۆر باشی هەبووە، لەوانە (ڕۆناڵدینهۆ، دیكۆ، ئیتۆ)، منیش بەختەوەرم كە لەو یانەیەدا یاری دەكەم. ئەم ماوەیە بۆ بەرشە، كاتێكی زۆر پرشنگدارە، ئەمەیش بە هۆی پێكەوەبەسترانی ڕیزەكانی و تێكەڵبوونی هێڵەكانەوەیە.
*fifa.com: دوای ئەوەی لە لایەن فرانس فوتبۆڵەوە خەڵاتی (گۆڵدن بۆڵ)ـت پێ بەخشرا، ئایا تۆ ئێستا بە توندی ڕكابەری لەسەر ناسناوی باشترین یاریزانی جیهان دەكەیت؟
- مێسی: لە ناخی دڵمەوە ئارەزوو دەكەم كە ناسناوی باشترین یاریزانی 2009 بۆ من بێت، من ئەوە جاری سێیەمە كە لە پێناویدا ڕكابەری دەكەم و دەخوازم لە سێیەمجاردا بۆ من بێت.

14/12/2009
#1
WALLA ZOR NAXOSHM NATWANM HICH SHTEKI LA SAR BLEM ISHALLLLLLLLLLLLLLLLA BO KATEKI TR LA GALL REZM BO HAMU BAREEW BARANAY LAM SAITAA KAR AKAN
14/12/2009
#2
hi hi dast xoshitan le dakam malparakatan zor basha sar kautubn balam la mek ba pala hawalakan blaw kanawa supas
15/12/2009
#3
dasst xoshi la sarjam karmandani malpari yariga akam barasty ewa mandw nanasn w jegai rezi hamw laeakn,,,mn wak bochwni xom bejga la messi hich kas ba xawani xalati bashtrin yarizani jihan nazanm hiwadarm ka har bo aw bet
15/12/2009
#4
pash slaw zor rezm haya bo tawawy karmandany yarigaw barzan sport hiwadarm hamisha babatakantan awa ba chezh bet eshala messi aw naznawash bo yanakay abatawaw naznawi bashtrin yarizani jihanish boxoi abatawa
15/12/2009
#5
barasti misi haqi xoeati bo am basar hargotnana zor batwanaea hiwa darm
kasani wak misi har zor bet lagal rezman bo
yariga