هێرشبه‌ری لاوی یانه‌ی ئه‌یسی میلان ئه‌لیکسه‌نده‌ر پاتۆ چآوی له نازناوی زیاتره دوای به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی لاوی زێرین
ناوبراو له لێدوانێکدا ئه‌وه‌ی ئاشکراکرد خه‌ون به‌وه‌وه ده‌بینێت وه‌ک ئه‌ستێره سحراویه‌که‌ی یانه‌ی به‌رشلۆنه لیۆنێل میسی لێبێت و تۆپی ئاڵتونی به‌ده‌ستبهێنیت دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌ی توتۆسپۆرت به باشترین یاریزانی خوار ٢١ ساڵ هه‌ڵبژێردرا و پێش ستیڤان جۆڤێتیج که‌وت که پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێنابوو ، پاتۆ له لێدوانێکدا بۆ توتۆ سپۆرت وتی : من زۆر دڵخۆشم و شانازی به نازناوی لاوی ئاڵتونی ده‌که‌م ، براوه‌کانی پێشووم بینیوه و میسی توانی نازناوی فرانس فوتباڵ بباته‌وه ، هیوادارم بردنه‌وه‌ی لاوی ئاڵتونی ڕێخۆشکه‌ر بێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی تۆپی ئاڵتونی که هه‌موو یاریزانێک خه‌ونی پێوه‌ده‌بینێت .. جگه له پاتۆ هه‌ریه‌که له لیۆ میسی و سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ و سیسک فابریگاس و ئه‌ندرسۆن پێشتر وه‌ک باشترین یاریزانی خوات ٢١ ساڵ هه‌ڵبژێردراون له‌لایه‌ن گۆڤاره‌که‌وه












