دوواین وه‌رزه بۆ هێنری له‌گه‌ڵ به‌رشلۆنه…
ڕۆژنامه‌ی SPORTـی ئیسپانی ڕاپۆرتێكی بڵاو كرده‌وه تیادا ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه كه‌وا ئه‌فسانه‌ی یانه‌ی ئه‌ڕسینالی ئینگلیزی تۆنی ئامامز زۆر نزیكه له وه‌رگرتنی پۆستی ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی نیویۆرك ڕێد بۆلزـی ئه‌مریكی وه ئادامز ده‌یه‌وێـت هاوڕێی پێشووی خۆی یاریزانی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی تێری هێنری له‌گه‌ڵ خۆی بباته نیویۆرك،،،به پێی ڕۆژنامه‌كه ئادامز پێی وایه كه‌وا هێنری هێشتا ئاستی به‌رزه وه ته‌نها جار جاره ئاستی داده‌به‌زێت ئه‌مه‌ش له لای هه‌موو یاریزانێك ڕووده‌دات بۆیه به زووترین كات ده‌یه‌وێت بۆندی له‌گه‌ڵ مۆر بكات،،،وه پێناچێت له ماوه‌ی گواستنه‌وه‌كانی زستانه‌ی داهاتوو هێنری یانه‌ی به‌رشلۆنه جێبهێڵێت چونكه هێنری ده‌یه‌وێت شوێنێكی سه‌ره‌كی له پێكهاته‌ی ڕایمۆن دۆمینێك به‌ده‌ست بهێنێت بۆ یاری كردن له پاڵه‌وانیه‌تی جامی جیهانی به‌ڵام ڕه‌نگه له هاوینی داهاتوو هێنری یانه‌ی به‌رشلۆنه جێبهێڵێت.












