دوای بێ ده‌نگی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ سپالێتی به‌ره‌و ڕوسیا…
به پێی دوواین هه‌واڵه‌كانی ڕۆژنامه‌كانی ئیتاڵیا ڕاهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی ڕۆمای ئیتاڵی لوسیانۆ سپالێتی بۆندێكی له‌گه‌ڵ یانه‌ی زێنێت سانت پێترسبۆرگی ڕوسی مۆر كرد بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتی یانه‌كه بكات بۆ وه‌رزی داهاتوو له گشت پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانی ناوخۆیی و ئه‌وروپی،،ڕۆژنامه‌كان باسیان له‌وه ده‌كرد كه‌وا به‌ندی سه‌ره‌كی سپالێتی ئه‌وه‌بوو كه‌وا یانه‌ی زێنێت خۆی بگه‌ینێته خوولی شامپیۆنزلیگ ئه‌وه‌ش ڕوویدا بۆیه ڕازی بوو به مۆر كردنی بۆنده‌كه وه هه‌واڵه‌كه ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه‌وا سپالێتی به‌یانی سه‌فه‌ر ده‌كاته شاری پێترسبۆرگ بۆ كۆتایی هێنان به مه‌رجه‌كان و به‌نده كه‌سییه‌كان.













