ڕێزێكی زۆر له سربیا و گانا ده‌گرم چونكه خاوه‌ن تیمێكی به‌هێزن…
هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانی ڕه‌نگه باشترین چانسی هه‌بێت بۆ گه‌یشتن بۆ قۆناغی دووه‌م دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی هیچ هه‌ڵبژارده‌یه‌كی گه‌وره‌ی تێدا نه‌بینرا ئه‌مه‌ش دوای ڕاكێشانی تیروپشكی كۆتاییه‌كانی جامی جیهانی دوێنی هه‌ینی له شاری كیپ تاون،،،ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانی یواخیم لوف ئاماده‌ی تیروپشكه‌كه بوو وه هه‌ڵبژارده‌كه‌ی شان به شانی هه‌ڵبژارده‌كانی ئوستورالی و گانی و سربی یاری ده‌كات،بۆیه لوف هه‌ر له ئێستاوه خۆی ئاماده ده‌كات بۆ سه‌فه‌ره‌كه‌ی باشووری ئه‌فریقا،،،”ئێمه به په‌رۆشین بۆ یاری كردن له‌و پاڵه‌وانیه‌تیه چونكه كۆمه‌ڵه‌یه‌كی به‌هێزمان هه‌یه،له ساڵی 2005 ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی ئوستورالی بوینه‌وه له پاڵه‌وانیه‌تی جامی كیشوه‌ره‌كان وه ئه‌مجاره له جامی جیهانی 2010 به یه‌ك ده‌گه‌ین بۆیه یارییه‌كی زۆر گرنگ ده‌بێت بۆ ئێمه وه زۆر پێویست ده‌بێت كه‌وا سه‌ركه‌وتن له‌و یارییه به ده‌ست بهێنین،هه‌روه‌ها من ڕێزێكی زۆر له هه‌ڵبژارده‌ی سربی ده‌گرم چونكه هه‌لبژارده‌یه‌كی به‌هێزن و توانیان سه‌ركه‌ون به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسی و خاوه‌ن تیمێكی به‌هێزن”،،،دواتر ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه كه‌وا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی گانی و جه‌زائیری به‌هێزترین هه‌ڵبژارده‌نه له ئه‌فریفیا،،،”گانا و جه‌زائیر به‌هێزترین دوو هه‌ڵبژارده‌نه له ئه‌فریقیا”.












