هیچ كۆمه‌ڵه‌یه‌كی مردـنی له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه‌دا نیه…!!
له دوای ڕاكێشانی تیروپشكی كۆتاییه‌كانی جامی جیهانی 2010 له شاری كیپ تاون،ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌فریقیای باشوور كارلۆس ئه‌لبێرتۆ پارێرا ڕازییه به‌و شتانه‌ی كه دێنه پێشی هه‌رچه‌نده هه‌ڵبژارده‌كه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی لێ كراوه كه‌وا هه‌ر له قۆناغی یه‌كه‌م ماڵئاوایی له پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه بكات دوای ئه‌وه‌ی تیروپشكه‌كه له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می دانا شان به شانی هه‌ڵبژارده‌كانی فه‌ڕه‌نسی و كۆریای باشوور و ئۆرۆگوای،،،پارێرا سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵه‌كه‌ی ووتی،،،”ئه‌مه یه‌كه‌م جاره كه‌وا جامی جیهانی بێ كۆمه‌ڵه‌ی مردـن بێت چونكه هه‌موو كۆمه‌ڵه‌كان هاوسه‌نگن وه هه‌موو هه‌ڵبژارده‌كان چانسی سه‌ركه‌تنیان هه‌یه بۆ قۆناغی پێشكه‌وتوو،ڕه‌نگه ئێمه كه‌وتبینه كۆمه‌ڵه‌یه‌كی به‌هێز به‌ڵام هه‌ر چوار هه‌ڵبژارده‌ی چانسیان هه‌یه،ئه‌گه‌ر له یاری یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتوو بوین و دوو یارییه‌كه‌ی تر بدۆڕێین ئه‌وا ماڵئاوایی ده‌كه‌ین پێویسته به درێژایی پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه به شێوه‌یه‌كی باش یاری بكه‌یت بۆیه ده‌بێت باش خۆمان ئاماده بكه‌ین وه من پێم وایه كه‌وا هه‌رسێ یارییه‌كان گرانن به‌ڵام ئێمه جامی جیهانی ئه‌نجام ده‌ده‌ین به هۆی ئه‌م شته‌وه،ده‌مانه‌وێت تۆپی پێی ـیه‌كی جوان پێشكه‌ش بكه‌ین وه پێشبینی یاری ئاسان ناكه‌م”.












