ناكرێت جه‌زائیر له ڕكابه‌رییه‌كه دوور بخه‌ینه‌وه…
ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریكی بۆب برادلی ڕازی بوونی خۆی سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵه‌كه‌ی دیار خست دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌كانی سلۆڤینی و ئینگلیزی و جه‌زائیری له خۆ گرته‌وه،،،برادلی ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه كه‌وا هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلیزی ڕكابه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌و ده‌بێت له كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌مدا كه‌چی هه‌روه‌ها نابێت یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی جه‌زائیری به ئاسان وه‌ربگیرێت،،برادلی درێژه‌ی به ووته‌كانی دا و ئاشكرای كرد كه‌وا زۆر ده‌رباره‌ی تۆپی پێی جه‌زائیری ده‌زانێت هه‌روه‌ها سه‌یری یارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی جه‌زائیری ده‌كرد له یارییه‌كانی پاڵاوتن تایبه‌ت هه‌ردوو یاری به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی میسری،،،برادلی سه‌رسوڕمانی خۆی بۆ یاریزانی جه‌زائیری و یانه‌ی بوڕوسیا مۆنشگلادباغی ئه‌ڵمانی كه‌ریم مه‌تمور دیار خست وه به خاڵی هێزی هه‌ڵبژارده‌ی جه‌زائیری دانا.












