یاریزانی ئینگلیزی واین ڕۆنی هێرشبه‌ری یانه‌ی مانچیسته‌ر یونایتد ڕایگه‌یاند که ئه‌و گوێ ناداته ئه‌و هه‌واڵه‌ی سه‌باره‌ت به‌و بۆنده‌ی گواستنه‌وه‌ی بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه که نرخی بۆنده‌که 85 ملیۆن جونه‌یهی ئه‌سته‌رلینیه، وه ڕۆنی ووتی “من هه‌رگیز گوێ ناده‌م به‌و هه‌واڵانه به‌رشه‌لۆنه گرنگ نیه بۆ من من زۆر دڵ خۆشم به ئاماده‌بوونم له‌گه‌ڵ مانچیسته‌ر یونایتد ئێره ماڵی منه وه ناتوانم به‌جێی بهێڵم”

ڕۆنی جێهێشتنی شه‌یتانه سوره‌کانی ڕه‌ت کرده‌وه وه ڕایگه‌یاند که هه‌رگیز بیر له‌م هه‌نگاوه ناکاته‌وه هه‌روه‌کو چۆن هاوڕێکه‌ی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کردی که له‌م وه‌رزه‌دا گواستراوه بۆ ڕیال وه له‌م دواییانه‌دا ئامۆژگاری ڕۆنی کردبوو بهێت بۆ بۆ یانه‌ی شاهانه له وه‌رزی داهاتوو به‌ڵام ڕۆنی ئامۆژگاریه‌که‌ی ڕۆناڵدۆی ره‌تکرده‌وه، وه رۆنی ووتی ناتوانم خۆم له هیچ یانه‌یه‌کی تر ببینم بۆندێكم هه‌یه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له‌گه‌ڵ مانچیسته‌ر و پابه‌ند ده‌بم پێی











