
ڕاهێنه‌ری هه‌لبژاره‌ی ئه‌رجه‌نتین دیگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆنا بۆ ماوه‌ی دوومانگ ڕاگیرا، وه ئه‌م ڕاگیرانه هه‌موولایه‌نه‌کانی تۆپی پێده‌گرێته‌وه وه هه‌روه‌ها بڕی 25 هه‌زار فرانکی سویسریش غه‌رامه کرا، ئه‌م ڕاگیرانه‌ی دیگۆ به‌هۆی ئه‌و لێدوانانه‌وه بوو که له‌دوای یاری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین و هه‌لبژارده‌ی ئۆرۆگوای له پاڵاوتنه‌کانی کیشوه‌ره‌کان بۆ جامی جیهانی دابووی.
به‌یاننا‌مه‌ی ڕاگرتنی مارادۆنا ڕۆژی یه‌ك شه‌مه له لایه‌ن یه‌کێتی تۆپی پێی جیهانه‌وه بڵاو کرایه‌وه و تیادا ئاماژه به‌ڕاگرتنی مارادۆنا بۆ ماوه‌ی 2 مانگ ده‌کات و وه کاتی ڕاگرتنی مارادۆنا له بابه‌ته‌کانی تۆپی پێ له ڕێکه‌و‌تی 15/11/2009 وه تاکو 15/01/2010 ده‌بێت .
مارادۆنا له دوای یاری هه‌لبژارده‌ی ووڵاته‌که‌ی و هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانای به‌ره‌و شاری زیورخی پایته‌ختی سیوسرا به ڕێکه‌وت و ئاماده‌ی دادگای کردنه که‌بوو وه گوێی بۆ لێدانه‌کانی فیفا و ڕه‌خنه‌و گفتوگۆکان گرت و پاشا کۆتای هاتنی دادگاییه‌که مارادۆنا هیچ لێدوانێکی تایبه‌تی نه‌دا ته‌نها داوای لێبووردنی له یه‌کێتی تۆپی پێی جیهان {فیفا} کرد.











