جۆن تێری کاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را و یانه‌ی چێڵسی له‌نده‌نی دووپاتی ده‌کاته‌وه له‌هیچ هه‌ڵبژارده‌یه‌ک ناترسین و دۆڕاندن به به‌ڕازیل نابێته هۆی دابه‌زینی ئاستیان له جامی جیهانی داهاتوو،تێری که‌به‌رانبه‌ر به‌ڕزیل له‌گه‌ڵ زۆرێک له هاوڕێکانیدا یاری نه‌کرد وتی”له‌ساڵانی ڕابردوودا ئێمه زۆر به‌هێزبووینه و یاریزانی باشمان هه‌یه،نموونه وه‌کو واین ڕۆنی و جۆی کۆڵ که‌له هه‌ر چرکه‌یه‌کدا ده‌توانن ئه‌نجامی یاری ئاوه‌ژوو بکه‌نه‌وه،ئێمه چه‌ندین یاریزانی سه‌ره‌کیمان به‌رانبه‌ر به‌ڕازیل به‌هۆی پێکانه‌وه یارییان نه‌کرد و هه‌روه‌ها یاریه‌که دۆستانه‌بوو وه هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل زۆر به‌هێزه،به‌ڵام ئێمه له‌هیچ هه‌ڵبژارده‌یه‌ک ناترسین…مه‌به‌ستم ئه‌وه نیه له ئاستی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل که‌مبکه‌وه..نا،ئه‌وان زۆر باشن و پێکهاته‌یه‌کی به‌هێزیان هه‌یه”.













