کاکا : ریال مه‌درید هه‌لبژاردنێکی ڕاست بوو
نوسه‌ر هێرش له‌ڕێکه‌وتی 15/11/2009 – 7:51 PM -دوای ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئینگلته‌را ریکاردۆ کاکا دڵخۆشه به‌وه‌ی ئیسپانیای هه‌ڵبژارد
کاکا باس له‌وه ده‌کات په‌شیمان نیه ڕووینه‌کرده یانه‌ی مانچسته‌ر ستی و دڵخۆشه به گواستنه‌وه‌ی بۆ ریال مه‌درید له هاوینی ڕابردوو سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سیتیزن بڕی ١٠٠ ملیۆن یۆرۆی بۆ ئه‌ستێره به‌ڕازیلیه‌که ته‌رخانکردبوو . ” په‌شیمان ئه‌بمه‌وه له‌وه‌ی نه‌چووم بۆ مانچسته‌ر ستی ؟ نه‌خێر من دڵخۆشم به‌وه‌ی هه‌ڵمبژارد له ژیانم ” کاکا له دوای یاری به‌ڕازیل و ئینگلته‌را . ” قسه‌م له‌گه‌ڵ ڕۆبینهۆ کردووه و ئه‌و زۆر دڵخۆشه له‌وێ مانچسته‌ر ستی یاریزانی زۆر تایبه‌تمه‌ندی کڕیوه به‌ڵام ئێستا من له ریال مه‌درید زۆر دلخۆشم به‌و بڕیاره‌ی که دام و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک په‌شیمان نیم لێی . ڕیکاردۆ به‌شێکی سه‌ره‌کی بوو له پلانه‌که‌ی فلۆرێنتینۆ پێرێز و له هاوینی ڕابردوو به‌رامبه‌ر ٦٧ ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی کرد به یانه‌ی شاهانه ی ئیسپانیا

هاوپۆل خووله‌کانی ئیسپانیا | 2 بۆچوونه‌کان »





















له‌لایه‌ن ڕه‌وه‌ند برادۆستی له‌ڕێکه‌وتی Nov 15, 2009 | وه‌ڵام نووسین
ده‌ست خۆش کاک هێرش بۆ نوسینی ئه‌م هه‌واڵه
به ڕای منیش مه‌درید هه‌لبژاردنێکی ڕاست بوو بۆ کاکا چونکه ئێستا ئه‌و یه‌کێکه له یاریزانه هه‌ره به‌تواناکان له مه‌درید و به‌رچاوه ڕه‌نگه له مانچسته‌ر ستی ئاستی به‌و جۆره نه‌بوایه که ئێستا له ڕیال مه‌درید پێشکه‌شی ده‌کات
له‌لایه‌ن هێرش له‌ڕێکه‌وتی Nov 15, 2009 | وه‌ڵام نووسین
سوپاس کاک ره‌وه‌ند ، ئه‌توانم بڵێم کاکا و ئه‌لۆنزۆ تا ئێستا به سوودترین یاریزانن بۆ مه‌درید له ٩ یاریزانه‌ی ئه‌مساڵ هاتنه یانه‌که