دی‌دا و فاڤالی دوورده‌خرێنه‌وه له پێناو جێکردنه‌وه‌ی یاریزانه لاوه‌کان
نوسه‌ر هێرش له‌ڕێکه‌وتی 15/11/2009 – 7:42 PM -به‌پێی ڕاپۆرتێک له کۆتاییدا یانه‌ی ئه‌یسی میلان بڕیاری داوه سنورێک بۆ یاریزانه به ته‌مه‌نه‌کان دابنێت و پشت به یاریزانه گه‌نجه‌کان ببه‌ستێت.
دوابه‌دوای مسۆگه‌رکردنی ده‌یڤد بێکهام و دۆمێنیک ئه‌دیا به‌ڕیوبه‌رانی یانه‌ی ئه‌یسی میلان پلانێکیان بۆ گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی داهاتوو داناوه و له پلانه‌که‌دا بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی دی‌دا و جۆسیپی فاڤالی ش هاتووه ، دی‌دا پێده‌چێت له‌م مانگی یه‌که ڕووبکاته‌وه به‌ڕازیل و فاڤال یش په‌یوه‌ندی بکات به ستافی ڕاهێنه‌ر لیۆناردۆ . گرێبه‌ستی پیپۆ ئینزاگی ش له کۆتایی ئه‌مساڵ کۆتایی پێدێت به‌ڵام به‌پێی پلانه‌که ئه‌گه‌ری تازه‌کردنه‌وه‌ی هه‌یه ، چه‌ند یاریزانێکیش تا ٢٠١١ له یانه‌که ده‌مێننه‌وه وه‌ک ئه‌لیساندرۆ نێستا و کاخا کالادزه و سیناتۆر ئه‌ندریه پێرلۆ و ماسیمۆ ئه‌مبرۆسینی و جینارۆ گاتوسۆ و هه‌روه‌ها ڕۆناڵدینهۆ له به‌رامبه‌ردا جێگری سه‌رۆکی یانه‌ی میلان ده‌یه‌وێت ئاستۆری و پالۆسکی بهێنێته‌وه هه‌رچه‌نده یانه‌ی پارما ئاماده نیه ده‌ستبه‌رداری بێت به‌ڵام زۆرێک به میراتگری ئینزاگی داده‌نێن

هاوپۆل خووله‌کانی ئیتاڵیا | 2 بۆچوونه‌کان »





















له‌لایه‌ن ئاسۆس له‌ڕێکه‌وتی Nov 16, 2009 | وه‌ڵام نووسین
بۆ خۆی ئه‌لبێرت باڵۆسکی وه‌رزی دادێ ده‌گه‌ڕێته‌وه میلان چونکه بۆندی هاوبه‌شه و هه‌ر دوو وه‌رز بۆ یانه‌یه‌کیان یاری ده‌کات،به‌ڵام کێشه له‌وه‌دایه یانه‌ی پارما نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بۆندی بالۆکسی به‌میلان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی نه‌گه‌ڕێته‌وه میلان.
باڵۆسکی به‌ڕاستی باشترین هێرشبه‌ری لاوی خولی ئیتاڵیه.
له‌لایه‌ن aram_madrid له‌ڕێکه‌وتی Nov 16, 2009 | وه‌ڵام نووسین
xozga inzaghi sh dar akra