دێل بۆسکی : بردنه‌وه له ئه‌رژه‌نتین تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی باشه
نوسه‌ر هێرش له‌ڕێکه‌وتی 15/11/2009 – 7:31 PM -ڕاهێنه‌ره ئیسپانیه به ئه‌زموونه‌که دڵ خۆشه به سه‌رکه‌وتن و ٢-١ به ئه‌نجامێکی باش ده‌زانێت .
ڤیسێنتی دێل بۆسکی که تا ئێستا به سه‌رکه‌وتوی ئه‌رکی مه‌شق و راهێنانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا به‌ڕێوه‌ده‌بات و دوێنێ شه‌و له یاریه‌کی توند و تیژدا به ئاستێکی به‌رز سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین ، ڕاهێنه‌ری ئیسپانیه‌کانیش له‌و باره‌یه‌وه بۆ ڕۆژنامه‌نووسان وتی : تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی باش بو بۆ ئیسپانیا ، مایه‌ی سه‌رسامی نیه ئێمه چاوه‌ڕوانی یاریه‌کی به‌هێز و توندمان ده‌کرد ئه‌مه ڕه‌خنه نیه به‌ڵکو ستایشی ئه‌رژه‌نتینه ئه‌وان تێناگه‌ن له مانای دۆستانه ! و من دڵخۆشم به‌مه .. هه‌روه‌ها ڕاهێنه‌ری پێشوی یانه‌ی ریال مه‌درید سه‌باره‌ت به ئیکه‌ر کاسیاس که یاری ژماره ١٠٠ ی ئه‌نجامدا وتی : من سه‌یری ئیکه‌ر م کرد وه‌ک مناڵێکی ١٠ ساڵ ، دڵخۆش ئه‌بیت به سه‌یرکردنی له یاریدا بۆ من ئه‌وه شه‌ره‌فێکی گه‌وره‌یه ..

هاوپۆل هه‌واڵی هه‌ڵبژارده‌کان | هیچ بۆچوونێك نیه »




















