دوای هه‌ره‌سهێنانی گواستنه‌وه‌ی له هاوینی ڕابردوو ئێستا خافیێر ماسکێرانۆ ئاماده‌یه بگوازرێته‌وه بۆ بلوگرانا گه‌ر یانه‌که‌ی ڕێیپێبدات
به‌پێی ڕاپۆرتێک یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاستی یانه‌ی لیڤه‌رپوول خافیر ماسکیرانۆ ده‌یه‌وێت له گواستنه‌وه‌ی زستانه ڕووبکاته یانه‌ی به‌رشلۆنه ، سه‌نده‌ی ئێکسپرێز ئاماژه‌ی به‌وه کردووه ماسکی گه‌ر بچێته به‌رشه چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ١٢٠ هه‌زار یۆرۆ موچه‌ی هه‌فتانه‌ی بێت و ئه‌مه‌ش پاڵنه‌رێکه بۆ گواستنه‌وه‌ی ، یانه‌ی به‌رشلۆنه یه‌که‌مجار نیه داوای یاریزانه ئه‌رژه‌نتینیه‌که ده‌کات به‌ڵام به‌هۆی فرۆشتنی چابی ئه‌لۆنزۆ به یانه‌ی ریال مه‌درید که زیانێکی گه‌وره‌ی لێکه‌وت ئاماده‌نیه ده‌ستبه‌رداری ماسکێرانۆ ش ببێت ، ناوبراو پێشتر ڕایگه‌یاندووه نایه‌وێت له ئینگلته‌را بمێنێته‌وه و یه‌کێک له هۆکاره سه‌ره‌کیه‌کانیشی بۆ ئه‌و بڕیاره گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌که‌ی ناتوانێت له‌و وڵاته‌دا بژی و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌کی زۆر به‌سه‌ر نیشته‌جێبوونی له ئینگلته‌را تێپه‌ڕیووه به‌ڵام هیچ شتێک نه‌گۆڕاوه . یانه‌ی به‌رشلۆنه بڕی ٣٢ ملیۆنی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌رخان کردووه که ئه‌مه‌ش بڕه پاره‌یه‌کی باشه بۆ یارمه‌تیدانی یانه‌که له‌و قه‌یرانه ئابووریه‌ی تێیکه‌وتووه و گه‌ر لیڤه‌رپوول ڕه‌زامه‌ندی بنوێنێت ئه‌وا ماسکێرانۆ له ماوه‌ی مانگێکی داهاتوودا به دڵنیایه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ به‌رشلۆنه












