سوپه‌رستار لیۆ میسی به‌دووری خسته‌وه ترسیان هه‌بێت له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا بێت به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان به تایبه‌ت که ده‌بێت ئه‌و یاریه ببه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربکه‌ون بۆ قۆناغی داهاتوو .. میسی له‌و باره‌یه‌وه بۆ لاگازیتا دیلۆ سپۆرت وتی : ئێمه زاڵ ده‌بین ، ئه‌وان تیپێکی گه‌وره‌ن و ئێمه‌ش پێویستمان به‌وه‌یه جوانترین یاریی تۆپی پێ بکه‌ین و ناتوانین ده‌ستبه‌رداری یاریه‌که ببه‌ین ئێمه ڕێزیان ده‌گرین به‌ڵام به دڵناییه‌وه له‌وان ناترسین .. سه‌باره‌ت به زلاتان میسی وتی : هاوگونجانم له‌گه‌ڵ ئیبرا باشتر و باشتر ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ریاریه‌ک که ده‌یکه‌ین ، ئه‌و که‌سێکی گه‌وره‌یه له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی یاریگا












