هێرشبه‌ری یانه‌ی ئارسناڵی ئینگلیزی نیکۆلاس بێندتنه‌ر له لایه‌ن هانده‌رانه‌وه وه‌ک باشترین یاریزانی دانمارکی له ساڵی ٢٠٠٩ هه‌ڵبژێردرا ، یاریزانه ٢٩ ساڵه‌که ڕۆلێکی گرنگی گێرا له سه‌رکه‌وتنی هه‌ڵبژارده‌ی دانمارک بۆ جامی جیهانی ساڵی ٢٠١٠ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له گروپێکی ئاساندا نه‌بوو ، هه‌روه‌ها گۆڵێکی بێندتنه‌ر له به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی پرتوگال به جوانترین گۆڵی ساڵ هه‌ڵبژێردرا .. بێندتنه‌ر له‌و باره‌یه‌وه وتی : شه‌ره‌فێکی بێ ئه‌ندازه گه‌وره‌یه که خه‌ڵاتی ساڵ وه‌ربگریت له‌لایه‌ن هانده‌رانه‌وه ده‌مه‌وێت سوپاسی هه‌موو ئه‌و هانده‌رانه بکه‌م که ده‌نگیان پێداوم ، هه‌روه‌ها حه‌ز ده‌که‌م سوپاسی دایک و باویکشیم بکه‌م که بڕوایان به من هه‌بووه هه‌مووکاتێک هه‌روه‌ها سوپاسی ڕاهێنه‌ر و هاوڕێیانی تیپه‌که‌م بکه‌م که بوونه هۆی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م نازناوه بۆ من .. هه‌روه‌ها مارتن ئۆڵسن ی ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی دانمارک وه‌ک باشترین ڕاهێنه‌ری دانمارکی ساڵ هه‌ڵبژێردرا و گۆڵپارێزی به‌ناوبانگی دانمارکیش پیته‌ر شمایکڵ بووه شه‌شه‌م که‌م که ناوی چووه تابلۆی که‌سه ناوبانگه‌کانی دانمارک












