دوابه‌دوای دروستبوونی کێشه له نێوان یانه‌ی ریال مه‌درید و هه‌ڵبژارده‌ی پرتوگال له‌سه‌ر کریستیان ڕۆناڵدۆ ، هه‌مان ڕووداو له نێوان یانه‌ی ڕۆما و هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل ڕوویدا پاش ئه‌وه‌ی یانه‌ی ڕۆما ڕایگه‌یاند ڕێگا به هه‌ردوو یاریزانی به‌ڕآزیلی یانه‌که‌ی خوان و دۆنی نادات په‌یوه‌ندی به هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌که‌یانه‌وه بکه‌ن بۆ دوو یاریه دۆستانه‌که‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو به‌هۆی پێکان .. کارلۆس دۆنگای ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی سامبا له لێدوانێک بۆ کۆریێری دیلۆ سپۆرت له‌و باره‌یه‌وه وتی : هیچ شتێکی نامۆی تیا نیه ، ئێمه ڕوبه‌ڕووی دوو یاری دۆستانه ده‌بینه‌وه و له‌لایه‌ن فیفا ڕێگه‌مان پێدراوه و دوای پرۆتۆکۆله پیشه‌ییه‌کانی خۆمان ده‌که‌وین ، که‌س حاشا له‌وه ناکات ئه‌وان پێکانیان هه‌یه ئه‌وه زۆر ئاساییه چونکه ئه‌و ڕووداوه له شوێنی تریش رویداوه ، یاریزانه‌کان له‌لایه‌ن ستافی پزیشکی ئێمه‌وه پشکنینیان بۆ ده‌کرێت و گه‌رپێکانیان هه‌بوو ده‌نێردرێنه‌وه ، ئه‌وه ڕێگایه‌کی ڕۆتینیه له ڕاستیدا ڕۆبینهۆ ش بانگهێشتکراوه سه‌ره‌ڕآی هه‌بوونی چه‌ند ئازارێک












