
به پێی هه‌واڵێکی مۆندۆ دیپۆرتیفۆ یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی رۆبینۆ له کۆتا قۆناغی گواستنه‌وه‌دایه بۆ پاڵه‌وانی ئه‌وروپا{به‌رشه‌لۆنا}، ئه‌لۆندۆ ده‌ڵێت گواستنه‌وه‌که ته‌واو نه‌بووه ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی که رۆبینۆ نایه‌وێت به شێوه‌ی خواستن بچێته ڕیزه‌کانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌وه تاکو کۆتای ئه‌م وه‌رزه‌و پاشانیش له کۆتای وه‌رزدا به‌رشه‌لۆنا بۆند له‌گه‌ڵ رۆبینۆدا مۆر بکات، به‌ڵکۆ رۆبینۆ ده‌یه‌وێت له کاتی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا و له سه‌ره‌تای مانگی یه‌کدا سه‌د له سه‌د ڕووبکاته ئه‌ویانه‌یه.
به پێی هه‌واڵی رۆژنامه ئیسپانیه‌که ڕۆبینۆ چاوه‌روانی وه‌ڵامی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ده‌کات چوونکه لاپۆرتای سه‌رۆکی یانه‌که ده‌یه‌وێت رۆبینۆ به شێوه‌ی خواستن و به‌بڕی 3.5 ملیۆن یۆرۆ تاکو کۆتای ئه‌م وه‌رزه بخوازێت و پاشانیش بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نوسی رۆبینۆ بده‌ن.
وه پێده‌چێت هیچ کێشه‌یه‌ك له نێوان به‌رشه‌لۆنه و ڕۆبینۆدا نه‌بێت له‌سه‌ر مووچه‌ی یاریزان رۆبینۆ، له‌هه‌مان کاتدا ڕۆژنامه‌ی ئه‌ی ئێسی ئیسپانی ڕای گه‌یاند که‌وا ڕاهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنا گواردیولا نایه‌وێت یانه‌که‌ی له‌وه‌رزی گواستنه‌وه‌دا جارێکی تر ڕێك بخاته‌وه ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی که زۆر دڵخۆشه به‌تواناکانی یاریزان پێدرۆ که ژماره‌ی گۆڵه‌کانی یه‌کسان کردووه که گه‌ڵ ژماره‌ی گۆڵه‌کانی ئیبراهیمۆفیچ به 8 گۆڵ.











