
به پێی هه‌واڵێکی زیرۆ هێرۆی به‌رازیل یانه‌ی یوفانتۆس ده‌یه‌وێت ستایلی یاری وه‌ك هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل لێبکات بۆیه هه‌وڵی په‌لكێش کردنی یاریزانه به‌ڕازیلیه‌کاندایه به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه چاویان بڕیوه‌ته یاریزانی یانه‌ی به‌نفیکای پورتوگال ڕامێرێس که ئێستا وه‌ك یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ووڵاته‌که‌ی له‌لایه‌ن دۆنگای راهینه‌ره‌وه بۆ یاریه دۆستانه‌کانی هه‌لبژارده‌ی ووڵاته‌که‌ی بانگهێشت کراوه.
نوێنه‌ری یانه‌ی یوفانتۆس له یاری یانه‌ی ئێفه‌رتۆن و یانه‌ی به‌نفیکا له میانه‌ی یاریه‌کانی جامی ئه‌وروپا له شاری لێفه‌رپوولی ئینگلته‌را ئاماده‌بوون بۆئه‌وه‌ی له نزیکه‌وه چاودێری یاریزان ڕامێرێس بکه‌ن.
ڕامێرێس ته‌مه‌نی 22 ساڵه و ئه‌م وه‌رزه له یانه‌ی کرۆزیرۆی به‌رازیله‌وه په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی به‌نفیکاوه کردووه به بڕی 7.5 ملیۆن یۆرۆه وه تا کوئێستا ئاستێکی زۆر باشی له‌گه‌ڵ یانه‌که‌ی پێشکه‌ش کردووه بۆیه بووه‌ته جێگه‌ی گرنگی یوفانتۆس به‌ڵام پێده‌جێت به ڕێوه‌به‌رانی یانه‌ی به‌نفیکا داوای بڕێك بکه‌ن که‌نزیکه‌ی 30 ملیۆن یۆرۆ بێت.
له لایه‌ن هه‌ندێک میدیا ئینگلیزیه‌کانه‌وه وا بڵاو کراوه‌ته‌وه که‌وا یانه‌ی مانچسته‌ر سیتیش گرنگی به‌تواناکانی ڕامێرێس ده‌ده‌ن، به‌ڵام لێپرسراوانی یانه‌ی به‌نفیکا ڕایان گه‌یاند که‌وا یوفانتۆس گرنگی به خافیه‌ر گارسیاش ده‌دات هه‌رچه‌نده یانه‌که‌مان گرێبه‌ستی تاکو وه‌رزی 2014 له‌گه‌ڵ ئه‌م یاریزانه‌دا هه‌یه.











