
یاریزانی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی ڕیال مه‌درید و هه‌ڵبژارده‌ی سامبا ڕیکاردۆ کاکا پێێ وایه که یانه‌که‌ی ده‌توانێت له یاری جامی ئیسپانیا به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئه‌لکۆرن بێته‌وه ناو یاریگاو تۆڵه‌ی ئه‌و دۆڕاندنه قورسه‌ی یانه‌که‌ی بکاته‌وه که به‌رامبه‌ر ئه‌م یانه‌یه به‌ئه‌نجامی 4-0 له یاری چووندا دۆڕابوو.
شایه‌نی باسه ڕیکاردۆ به‌هۆی پێکهاته‌ی تایبه‌تی ڕاهێنه‌ره‌وه له‌یاری چووندا به‌رامبه‌ر یانه پله سێکه ئاماده نه‌بوو بۆیه پێی وایه ئه‌م یاریه وه‌ك یاریزانی سه‌ره‌کی له پێکهاته‌که‌دا ده‌بینرێت بۆئه‌وی یارمه‌تی یانه‌که‌ی بدات بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ جامه‌که، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌یه ئه‌وه‌یه که یانه‌ی ڕیآڵ مه‌درید پێویسته به ئه‌نجامی 5-0 یاریه‌که بباته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاو به‌ره‌و قۆناگی داهاتوو بنێت.
له‌دوای دۆڕاندنه قورسه‌که‌ی ڕیال مه‌درید به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئه‌لکۆرن ڕیال مه‌درید تا ڕاده‌یه‌ک گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئاستێکی باش و توانیویه‌تی 2 یاری له خولی ئیسپانیا به‌رێته‌وه و له یاریه‌کیشادا له چامپیۆن لیگدا به‌رامبه‌ر میلان یه‌کسسان بووه، بۆیه پێش بینی ده‌کرێت ڕیال به کۆی ئه‌ستێره‌کانیه‌وه بۆ ئه‌نجامی باش به‌رامبه‌ر ئه‌لکۆرکۆن یاریبکات و ئاماده‌ی بردنه‌وه و تۆڵه بێت.













10/11/2009
#1
Dastxoshe LA sar jam Andaman u Dastay Malpare Yariga akam..Hiwadareshm Real madrid bebatawa..
10/11/2009
#2
dast xoshetan le akam bo am hawala tazana barasti ewa shayane hamw shtekn headarm har sarkatw bn …hewadarm real madrid 6 goal bkat kaka sh goal bkat
10/11/2009
#3
سلاو هاوريان ده ستان خوشبيت هيوادارم سه ركه وتوبن انشاالله ريال مه دريد ٦به 0ده باته وه بزي كاكه وستافي ياريكا سوباس